سێ کەس بەتۆمەتی ماتۆڕ دزین دەستگیر کران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، سێ تۆمەتباریان دەستگیرکردووە، دوای ئەوەی لە ڕێگەی کامێراکانی چاودێرییەوە ئاشکرابوون کە دوو ماتۆڕسکیلیان لە بەردەم ماڵی هاووڵاتییەکدا دزیوە.
بەگوێرەی پۆلیسی سلێمانی، تۆمەتبارەکان لەسەر سکڵای هاووڵاتییەک دەستگیرکراون و هەر سێکیان دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.
ئاشکراشیان کردووە، پێشتریش (١٠) ماتۆڕسکیلی دیکەیان لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی دزیوە.
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە