لە تورکیا و باکووری کوردستان لە مانگێکدا ٢٢٨ کرێکار گیانیان لەدەستداوە

ئەنجومەنی تەندرووستیی کرێکاران و سەلامەتیی کار (ÎSÎG) ئاماری گیانلەدەستدانی کرێکارانی لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٦ بڵاوکردەوە. بەپێی ڕاپۆرتەکە، لەو مانگەدا ٢٢٨ کرێکار لە کاتی کارکردن لە تورکیا و باکووری کوردستان بەهۆی ڕووداوە جیاوازەکانەوە گیانیان لەدەستداوە.

لە نێو قوربانییەکاندا ١٠ ژن، ٢١٨ پیاو، ٦ منداڵ و ١٤ کۆچبەر هەن، هۆکارەکانی گیانلەدەستدان بە شێوەیەکی سەرەکی دابەشی سەر کەوتنە ژێر دارووپەردوو بە ڕێژەی ٢٤٪، کەوتنەخوارەوە لە شوێنی بەرز بە ڕێژەی ١٥٪ و ڕووداوەکانی هاتوچۆی پاسی کرێکاران بە ڕێژەی ١٥٪ دەبن.

ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەشداوە کە زۆرترین ڕێژەی گیانلەدەستدان لە کەرتی کشتوکاڵ و دارستان و هەروەها کەرتی بیناسازی و ڕێگاوبان تۆمارکراوە، کە هەر یەکەیان ٢٤٪ی کۆی ڕووداوەکانیان بەرکەوتووە.

هەروەها کەرتەکانی گواستنەوە، کانزاکاری و شارەوانییەکانیش بە پلەکانی دواتر دێن.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە