نێچیرڤان بارزانی: فەرەنسا دۆستێکی متمانەپێکراوی هەرێمی کوردستانە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، بەبۆنەی رۆژی نیشتمانیی فەرەنساوە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆککۆمار ئیمانوێل ماکرۆن و گەلی فەرەنسا کرد. لە پەیامەکەیدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوکراوەتەوە، جەخت لەسەر پەیوەندییە مێژوویی و ستراتیژییەکانی نێوان هەردوولا کراوەتەوە.

نێچیرڤان بارزانی فەرەنسای بە هاوبەشێکی دڵسۆز و جێگەی متمانەی هەرێمی کوردستان وەسف کرد، کە لە سەختترین قۆناخەکاندا پشتیوانی لە ئاشتی و سەقامگیری کردووە. هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە هەرێمی کوردستان شانازی بەو بەها هاوبەشانە دەکات کە لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسادا بەرجەستە دەبن، لەوانەش ئازادی، یەکسانی و دیموکراسی.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان هیوای خواست کە دۆستایەتی نێوان هەردوولا بەردەوام بێت و پەیوەندییەکان لە داهاتوودا زیاتر گەشە بکەن.

#نێچیرڤان_بارزانی #فەرەنسا #هەرێمی_کوردستان #پەیوەندی_دیپلۆماسی

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە