لەماوەی تەنها دوو خولەک زێڕ 16 هەزار بەرزبووەوە

نرخی زێڕ دوای دابەزینێكی مێژوویی، بەهۆی ڕاگەیاندنی داتای ڕێژەی هەڵئاوسانی ئابووری لە ئەمریكا، جارێكی دیكە بەرزبووەوە.

دانا وەرتی، خاوەنی زێڕنگەری ئازوورا لە هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ سێ‌ شەممە بەهای یەك ئۆنسە زێڕ بۆ 4 هەزار و 23 دۆلار دابەزیی، بەڵام دوانیوەڕۆ بەرزبووەوە بۆ 4 هەزار و 83 دۆلار.

ڕاشیگەیاند، داتای هەڵئاوسانی ئابووری لە ئەمریكا كاریگەریی ئەرێنی لەسەر نرخی زێڕ هەبووە، چونكە ڕێژەی هەڵئاوسانەكە بۆ 3.5% دابەزیوە.

وتیشی، “تەنها لە ماوەی دوو خوولەكی دوای ڕاگەیاندنی ڕێژەی هەڵئاوسانەكە بەهای زێڕ 16 هەزار بەرزبۆتەوە”.

ڕوونیشی كردەوە، ئێستا یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 888 هەزار دینارە و عەیاری 18 بە 761 هەزار دینارە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە