دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان، هەڕەشەی وەڵامدانەوەی توندی ئێرانی کرد و ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی ئامادەیە کۆنترۆڵی گەرووی هورمز بکات. ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە ئەمریکا دەبێتە پاسەوانی ئەو گەرووە و بەڕێوەی دەبات، بەڵام ئەم کارە بێبەرامبەر نابێت و پێویستە وڵاتان قەرەبووی ئەمریکا بکەنەوە.
ترەمپ ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەمریکا و ئێران مانگی ڕابردوو یاداشتێکی لێکگەیشتنیان بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکان واژۆ کردووە، بەڵام ئێران بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئەو ڕێککەوتنە. هەروەها ئاشکرای کرد کە شەوی ڕابردوو گفتوگۆیەکی ١١ کاتژمێری لەگەڵ لایەنی ئێرانی ئەنجام دراوە.
