رێنمایی نوێ بۆ وەرگرتن و گواستنەوەی خوێندكاران لە ناوەندەكانی خوێندن راگەیەندرا

بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی رۆژئاوا، کۆمەڵێک ڕێنمایی نوێی بۆ سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن دەرکرد، کە تایبەتە بە میکانیزمی وەرگرتن و گواستنەوەی قوتابیان بۆ ساڵی خوێندنی 2026-2027.

بەپێی ڕێنماییە نوێیەکان، وەرگرتنی قوتابیان لە ناوەندەکانی خوێندن نابێت بە هیچ شێوەیەک پشت بە ئاستی نمرەی قوتابییەکان ببەستێت، هەروەها جەخت لەوە کراوەتەوە کە پێویستە کارئاسانی تەواو بۆ قوتابیان و کەسوکاریان بکرێت.

لە نوسراوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە کە پرۆسەی وەرگرتن و گواستنەوەی قوتابیان، بەشێکی گرنگە لە ئەرکی مرۆیی و پەروەردەیی ناوەندەکانی خوێندن، بۆیە پێویستە بە رێز و هاوکارییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم بابەتە بکرێت.

#پەروەردە #خوێندن #قوتابی #رێنمایی

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە