ئێران دوو هاووڵاتی کوردی لەسێدارە دا

ئێران دوو هاووڵاتی کوردی بە تۆمەتی ئەندامبوون لە ڕێکخراوی داعش لەسێدارە دا.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، سزای سێدارەی محێدین عەبدوڵاهی و حسێن پاڵانی لە بەندیخانەی قەزڵحەساری کەرەج جێبەجێ کرا.

ڕوونیشیکردەوە کە ئەو دوو هاووڵاتییە خەڵکی سەرپێڵی زەهاو بوون و بە تۆمەتی “بەغی” لەسێدارە دراون کە مەبەست لێی پەنابردنە بەر هێزی چەکدارییە دژ بە دەسەڵات.

بەوتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، ئەم دوو بەندکراوە نۆ ساڵ لەمەوبەر لەلایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرابوون و لەو کاتەوە لە بەندیخانەکانی ڕەجایی‌شار و قەزڵحەساری کەرەج بەندکرابوون.

میدیاکانی سەر بە دامەزراوە ئەمنییەکان و دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەم دوو هاووڵاتییە ئەندامی شانەکانی سەر بە ڕێکخراوی “داعش” بوون لە ناوچە سنوورییەکاندا کە لە کاتی پێکدادان و گەمارۆدانی سەربازی لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە