شەش فەرمانبەری بازگەی هەولێر-کەرکووک بەهۆی وەرگرتنی سەرانەوە دەستگیرکران

دەستەی دەستپاکی فیدراڵیی عێراق، دەستگیرکردنی شەش فەرمانبەری لە بازگەیەکی گومرگی نێوان هەولێر و کەرکووک ڕاگەیاند، بەهۆی تێوەگلانیان لە سەرانەسەندن و ڕاگرتنی بەئەنقەستی مامەڵەی هاووڵاتیان.

ئەمڕۆ سێشەممە، دەستەی دەستپاکی عێراق ڕایگەیاند، لە هەڵمەتێکی نووسینەی لێکۆڵینەوەی دەستەکەیان لە کەرکووک بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، بە فەرمانی دادوەر شەش فەرمانبەری بازگەی گومرگی نێوان کەرکووک-هەولێریان دەستگیرکرد.

ڕوونیشیکردەوە کە دەستگرکراوەکان تۆمەتبار بوون بەوەی بە ئەنقەست مامەڵەی هاووڵاتییانیان ڕایی نەکردووە سەرەڕای ئەوەی مامەڵەکانیان تەواو یاسایی و بێ کێشە بوون و لەبەرامبەر تەواوکردنی مامەڵەکاندا داوای سەرانەیان کردووە.

دەستەی دەسپاکی ئاماژەی بەوە کردووە کە تۆمەتبارەکان بەپێی بڕیاری 160ی ساڵی 1983 ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەی تایبەتمەند کراون، تاوەکو ڕێکاری یاساییان لەبەرامبەردا بگیرێتەبەر.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە