کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ زیاتر نزم دەبنەوە.
ئاراس جەبار، شارەزا لەبواری کەشناسی ڕایگەیاند، لە ئەنجامی کاریگەری بارستە هەوایەک لە تورکیاوە بۆ سەر ناوچەکانمان هاتووە، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ دوو تا سێ پلە نزمدەبنەوە و بۆ سبەینێ چوارشەممەش لەئەنجامی زیادبوونی کاریگەری ئەو بارستە هەوایە بەراورد بە ئەمڕۆ دوو پلەی دیکە نزمدەبنەوە و کاریگەری گەرماکە کەمتر دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 43 پلەی سیلیزی
پیرمام: 38 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 42 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 45 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 43 پلەی سیلیزی
دهۆک: 41 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 42 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 42 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 46 پلەی سیلیزی
سۆران: 41 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 35 پلەی سیلیزی
هاوکات کەشناسی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سبەینێ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ ئەگەری بەرز بوونەوەی تۆزێکیکەم لەکاتەکانی بەیانی تا دوایی نیوەرۆ لە باشووری هەرێم و گەرمیان.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 42 پلەی سیلیزی
پیرمام: 37 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 43 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 42 پلەی سیلیزی
دهۆک: 40 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 41 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 41 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 45 پلەی سیلیزی
سۆران: 40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 33 پلەی سیلیزی.
