بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، سبەینێ چوارشەممە، دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران و مووچەخۆران دەکرێت و ڕۆژی شەممە، کۆتایی دێت.
ئەوەش دوای ئەوە هات کە وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 841 ملیار و 161 ملیۆن دیناری بۆ مووچە نارد و وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانیش ڕایگەیاند کە 120 ملیار دیناری بڕیوە.
دەبوو هەرێمی کوردستان بە پێی ڕێککەوتنی پێشووی لەگەڵ حکومەتی عێراق، 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا بناردایە، بەڵام دەڵێت داهات کەمیکردووە و ناتوانێت ئەو بڕە پارەیە بنێرێت.

