هێرشێکی یەمەن بۆ سەر سعوودیە؛ گەشتەکانی فڕۆکەخانەی ئەبها ڕاگیران
میدیاکانی ناوچەکە، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە (١٣ی تەممووزی ٢٠٢٦)، ڕایانگەیاند کە ناوچەی عەسیر لە باشووری سعوودیە ڕووبەڕووی هێرشێکی مووچەکی بووەتەوە و بەهۆیەوە گەشتەکانی یەکێک لە فڕۆکەخانە گرنگەکانی ئەو وڵاتە پەککەوتوون.
بەپێی هەواڵی میدیا نێودەوڵەتییەکان، ژمارەیەک مووشەک لە خاکی یەمەنەوە ئاڕاستەی خاکی سعوودیە کراون و لە ناوچەی عەسیری باشووری ئەو وڵاتە کەوتوونەتە خوارەوە.
سەرچاوە میدیاییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، کە بەهۆی کتووپڕی و کاریگەریی ئەو هێرشە مووچەکییەوە، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی “ئەبها”ی سعوودی بە تەواوی گەشتەکانی ڕاگرتووە و چالاکییەکانی پەککەوتوون.
