هەرێم هەماهەنگی عێراق دەکات بۆ دژایەتی گەندەڵی

هه‌ماهه‌نگیی هه‌ولێر و به‌غدا له‌ دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵیدا؛ هه‌رێم ٣٥٨ كیلۆگرام زێڕی ڕاده‌ستی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق كرد.

له‌ چوارچێوه‌ی په‌ره‌پێدانی هه‌ماهه‌نگییه‌ چڕه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و پاراستنی سامانی گشتی، لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێم بڕێکی پێوانەیی زێڕی دەستبەسەرداگیراویان ڕادەستی بەغدا کرد.

ئەم هەنگاوە لەسەر ڕاسپاردەی ڕاستەوخۆی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە چوارچێوەی لێکتێگەیشتن و هاریکاریی بەردەوامی لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ دێت، کە تێیدا وەزارەتی ناوخۆ و ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم لەگەڵ هاوتا فیدراڵییەکانیان کار بۆ ڕاوەدووڕانی گەندەڵکاران دەکەن.

ئەمەش دەرەنجامی ئەو هەڵمەتە هاوبەشەیە کە لە ماوەی ڕابردوودا توانیویەتی بڕێکی زۆر پارە، زێڕ و سامانی گشتی بۆ گەنجینەی دەوڵەت بگەڕێنێتەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

“لە چوارچێوەی ئەو هاریکاری و هاوئاهەنگییە بەهێز و بەردەوامەی لە نێوان بەڕێزان عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدار و دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵدا هەیە ، بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، وەزارەتی ناوخۆ و دامەزراوەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانی ڕاسپارد تاکو لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵ پێکەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندڵیی و لێپیچینەوە لە گەندەڵکاران کار بکەن.

لە ماوەی ڕابردووشدا ، لە ئەنجامی ئەو هاریکارییەی نێوان هەردوولا، لە چوارچێوەی هەڵمەتی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و پاراستنی سامانی گشتی، توانرا ڕيکاری پێویست بەرانبەر گەندەڵکاران بگیرێتەبەر و دەستگیر بکرێن و بڕێکی زۆری پارە و زێڕ و موڵک و سامان بگەڕێنرێتەوە بۆ گەنجینەی گشتی .

لەم چوارچێوەیەدا و لە دوایین کردەوەدا، لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی 358 کیلۆگرام زێڕی دەستبەسەردا گیراویان، ڕادەستی دەستەی دەستپاکی عێراقی فیدراڵ کرد.

حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بەردەوام دەبێت لە دريژەدان بە هاریکاریی و هاوئاهەنگیی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵکاران و سنووردانان بۆ بەهەدەردانی سامانی گشتیی و برەودان بە دەستپاکی و سەروەری یاسا.

نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان”

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە