خشتەی مووچەی مانگی 6 ڕاگەیەنرا

 

ئەمڕۆ پارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە، كە زیاتر لە 841 ملیار دینار بوو بە لێبڕینی 120 ملیارەكە خەرج كرا و سبەینێ‌ پشووە و بڕیارە دوو سبەی دەست بە دابەشكردنی بكرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بڵاویكردەوە، رۆژی چوار شەممە دەست بە دابەشکرنی مووچەی فەرمانبەرانی بۆ مانگی 6 دەکات و لە ماوەی سێ رۆژدا مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەش دەکرێت.

وەزارەتی دارایی دەڵێت: بەهۆی ئەوەی گەیشتنی تەمویلی مووچە کەوتە کۆتایی دەوامی فەرمی، نەتوانرا پارەکە بەشێوەی کاش لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق وەربگیرێت.

ڕاشیگەیاندووە، هەرچەندە سبەی سێ شەممە پشوی فەرمییە لە عێراق و هەرێمی کوردستان، بەڵام سبەی دەست بەڕێکارەکانی وەرگرتنی پارە و گواستنەوەی بۆ بانکەکان و پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان دەکات و سەرجەم بانک و گەنجینەکان لە ئامادەکاری تەواودا دەبن بۆ ئەوەی لە ڕۆژی چوار شەممە کاتژمێر (8)ی بەیانی دەست بەدابەشکردنی مووچە بکەن.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە