سایتەکانی قوماری ئەلیکترۆنی قەدەغە دەکرێت

عێراق سایتەکانی قوماری ئەلیکترۆنی قەدەغە دەکات و پێگەی “IMDb” بۆ بەکارهێنەران دەگەڕێنێتەوە

وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق بڕیاری دا بە قەدەغەکردنی سەرجەم سایتەکانی گرەوکردن و قوماری ئەلیکترۆنی لە وڵاتدا.

بەپێی راگەیەندراوەکە، ئەم هەنگاوە لە پێناو پاراستنی سەقامگیریی کۆمەڵگا و رێگریکردن لەو مەترسییە ئابووری و ئالودەبوونە دیجیتاڵییانەیە کە زیان بە دارایی هاووڵاتیان دەگەیەنن.

هاوکات لەگەڵ ئەم بڕیارەدا، وەزارەتی پەیوەندییەکان بلۆکی سەر پێگەی جیهانیی بەناوبانگی “IMDb” لادا، کە تایبەتە بە زانیاری و هەڵسەنگاندنی فیلم و سینەما، دووبارە لە ناو عێراقدا کەوتەوە خزمەت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە