پارێزگای ههولێر ڕایدەگەیەنێت، کارەکانی جێبەجێکردنی پڕۆژەی ستراتیژی و نێودەوڵەتیی جووتسایدی (هەولێر – کۆیە) بە چڕی و بە شێوازی شەو و ڕۆژ بەردەوامە و بەهۆیەوە ماوەی هاتووچۆ 20 بۆ 25 خولەک کورت دەبێتەوە.
پارێزگای ههولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا سەبارەت بە پڕۆژەكە دەڵێت: ئێستا پڕۆژەکە چەندین قۆناغی بڕیوە و گۆڕانکاری گەورەی بەخۆیەوە بینیوە، چەندین ژێرپرد (ئەندەرپاس) بە تەواوی کارەکانیان کۆتایی هاتووە و ئامادەکراون و چەند ئۆڤەرپاسێکی (بەرزەپرد) گرنگی پڕۆژەکە کارەکانیان بە خێرایی بەڕێوەدەچێت و تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە بە تەواوی جێبەجێ دەکرێن.
ئاماژەی بەوەشداوە، بەشێکی بەرچاوی ڕێگاکە بە سێ چینی ستاندارد قیرتاو کراوە و هاوكات تاوەکو کۆتایی مانگ بەشێکی دیکەی فراوانی ڕێگاکە قیر دەکرێت.
ڕاشیگەیاندووە، ئەم ڕێگایە ماوەی هاتووچۆی نێوان هەولێر و کۆیە بەنزیکەی 20 بۆ 25 خولەک کورت دەکاتەوە و ڕێگاکە لە یەکسایدێکی پڕ مەترسییەوە دەبێتە جووتسایدێکی خێرا و ئاستی سەلامەتی شۆفێران بەرز دەکاتەوە.
جەختیشی كردۆتەوە، پڕۆژەکە بە درێژایی 37 کیلۆمەتر، بە تەواوی لەلایەن ئەندازیاران و دهستی كاری ناوخۆییهوه جێبەجێ دەکرێت.





