مەلەکردن لە پردی دەلال و کۆڕنیشی زاخۆ قەدەغە دەکرێت

 

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی زاخۆ کۆمەڵێک ڕێنمایی و ڕێکاری نوێی بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و ڕێگری لە ڕووداوەکانی خنکان بڵاو کردەوە؛ هاوکات مەلەوانی لە چەند شوێنێکی سەرەکیی ناوچەکە قەدەغە کرا.

موقەدەم جەمال حەسەن، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی زاخۆ ڕایگەیاند، دوای دروستکردنی کۆڕنیشی زاخۆ و بەهۆی بەرزبوونی دیواره‌کانی لەگەڵ زیادبوونی مەترسییەکانی خنکان مەلەکردن لە ڕووباری نزیک پردی دەلال و کۆڕنیش بە یەکجاری قەدەغە کراوە.

وتیشی:” لە هەفتەی داهاتووەوە بەدرێژایی ڕووباری کۆڕنیش هێمای ئاگادارکردنەوە و کەلوپەلی ڕزگارکردن لەسەر ئاوەکە دادەنرێن تاوەکو لە کاتی دروستبوونی هەر حاڵەتێکی ئەگەری خنکان بتوانرێت هاووڵاتیان ڕزگار بكرێن یان خۆیان بەرگری لە گیانی خۆیان بکەن”.

جەختیشی کردەوە، هەروەها تیمەکانی غەواس و ڕزگارکردنی ئاسایی بە شێوەیەکی بەردەوام و لە ڕێگەی کامێراوە 24 کاتژمێر چاودێری ڕووبارەکە دەکەن.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە