تەلئەبیب خۆی بۆ لێدانی قورس ئامادە دەکات

ڕاپۆرتێکی ئیسرائیلی: تەلئەبیب خۆی بۆ لێدانی دامەزراوەکانی نەوت و کارەبای ئێران ئامادە دەکات

ڕۆژنامەی “مەعاریڤ”ی ئیسرائیلی ئاشکرای کردووە کە سوپای ئیسرائیل ئامادەکارییەکانی بۆ پلانێکی سەربازیی بەرفراوان تەواو کردووە، کە تێیدا ژێرخانە حەیاتی و گرنگەکانی ناوخۆی ئێران دەکرێنە ئامانج. ئەم هەنگاوەش لە چوارچێوەی خۆئامادەکردن دێت بۆ هەر ئەگەرێکی پەرەسەندنی گرژییەکان لەگەڵ تاران یان لە کاتی ڕووبەڕوبوونەوەی هێرشێکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئیسرائیل.

ڕۆژنامە ئیسرائیلییەکە لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنیی وڵاتەکەیەوە بڵاویکردووەتەوە، کە هێزەکانی ئیسرائیل تەواو ئامادەن بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی دژ بەو ئامانجانەی کە لە ڕووبەڕوبوونەوەکانی پێشوودا نەکراونەتە ئامانج، و تەنها چاوەڕوانی بڕیاری کۆتایی سەرکردایەتی سیاسی وڵاتەکەیان دەکەن بۆ دەستپێکردنی هێرشەکان.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئەم پلانە سەربازییە نوێیە چەندین سێکتەری گرنگی ئابووری و ژێرخانی ئێران دەگرێتەوە، لەوانەش:

  • دامەزراوەکانی نەوت و غاز: لە پێشەنگیاندا “دوورگەی خارک” کە ناوەندێکی سەرەکیی هەناردەکردنی نەوتی ئێرانە.

  • وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا: بە مەبەستی پەکخستنی تۆڕی وزەی وڵاتەکە.

  • دامەزراوە پیشەسازییەکان و تۆڕەکانی گواستنەوە: بە ئامانجی دروستکردنی زۆرترین فشار لەسەر ئابووری ئێران و کەمکردنەوەی توانایە حەیاتییەکانی.

سەرچاوە ئەمنییەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەم شوێنانە پێشتریش لە ناو “بانکی ئامانجەکانی” سوپای ئیسرائیلدا بوون لە کاتی خولەکانی ڕابردووی گرژییەکاندا، بەڵام بوونی لێکتێگەیشتن و بڕیاری هاوبەش لە نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلدا، لەو کاتەدا ڕێگریی کردووە لەوەی ئەو هێرشانە جێبەجێ بکرێن.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە