رابەری باڵای ئایینی ئێران جەخت لەسەر تۆڵەسەندنەوەی کوژرانی باوکی دەکاتەوە و سوپاسی ئەو کەسانەش دەکات کە بەشدارییان لە رێورەسمەکانی ناشتنی رابەری پێشووی وڵاتەکەی کردووە.
موجتەبا خامنەیی لە پەیامێکدا بە بۆنەی بەڕێکردن و بەخاکسپاردنی تەرمی عەلی خامنەیی باوکی هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەیەکی حەتمی کردووە و رایگەیاندووە؛ بکوژان و تاوانباران ئاواتی مردنێکی ئارام لە جێگاکەیاندا دەبەنە گۆڕەوە.
رابەری باڵای ئایینی ئێران کە لە مەراسیمی ناشتنی باوکی دەرنەکەوت، لەم پەیامەیدا جەختی لە درێژەدا بە رێبازی عەلی خامنەیی کردووەتەوە و تەئکیدی لەوەکردووەتەوە، کە تۆڵەی سەرجەم کوژراوانی هەردوو شەڕی ساڵی 2025 و 2026 لە تاوانباران دەکەنەوە.
موجتهبا خامنهیی له پهیامێكدا بۆ عهلی خامنهیی باوكی دهڵێت، “بهڵێن دهدهین تۆڵهی خوێنی پاكی ئێوه و خوێنی ههمو شههیدانی ئهو دوو شهڕه له بكوژان بكهینهوه”
رابەری باڵای ئایینی ئێران ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەم تۆڵەسەندنەوەیە داواکاریی گەلە و بەدڵنیاییەوە دەبێت جێبەجێ بکرێت. هەروەها جەخت دەکاتەوە کە ئازادیخوازانی جیهان هەر یەکەیان بەشێک لەم ئەرکە جێبەجێ دەکەن.
