ڕووداوێکی هاتوچۆ حەوت قوربانی لێکەوتەوە

هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، کەمێک پێش ئێستا، لەسەر ڕێگای کەلار ناحیەی باوەنور نزیک گوندی تازەدێ ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان پیکاب، بەئاراستەی ناحیەی باوەنور ڕۆیشتووە، کۆنترۆڵی لەدەستداو وەرگەڕا، بەهۆیەوە شۆفێر و شەش سەرنشین برینداربوون.
باسی لەوەشکردووە: بریندارەکان لەدایک بووی ساڵەکانی 1956 و 1960 و 1990 و 2013 و 2011 لەگەڵ دوو منداڵی تەمەن نۆ ساڵان.
دەشڵێت: سەرجەم بریندارەکان گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە دەستیپێکردووە، بۆزانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە.
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە