پەیمانگای واشنتۆن بۆ لێکۆڵینەوە ستراتیژییەکان ئاماژەی بەوە کردووە، هەفتەی داهاتوو عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی واشنتۆن دەکات و چاوی بە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەکەوێت.
بە پێی راپۆرتەکە، لە دیدارەکەدا چەند دۆسیەیەکی سەرەکی و گرنگی پەیوەست بە عێراق و ناوچەکە تاوتوێ دەکرێن دیارترین ئەو دۆسیانەی باسیان لێوە دەکرێت بریتین لە: پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکان و ڕەوشی کەرتی وزە، هاوکات دۆسیەی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان.
شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ گرووپە چەکدارەکانی دەرەوەی یاسا و پرسی دەستوەردانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچەکەدا تاوتوێ دەکرێن.
