داهاتی هەفتەیەکی سلێمانی بڵاوکرایەوە

ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانیی بڵاوکردەوە کە بڕەکەی نزیکەی پێنج ملیار دینارە.

ماڵپەڕی شەفافیەت کە تایبەتە بە چاودێری و ڕێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان ڕایگەیاند، داهاتی ئەم هەفتەیەی ئەو سنوورانە لە ڕۆژی 4 تا 10ـی تەمموزی 2026، بڕی چوار ملیار و 995 ملیۆن و 930 هەزار و 310 دینار بووە.

لەو بڕە پارەیەش %85ـی بەشێوەی نەختینە بووە، هەروەها و بڕی %15ـی بەشێوەی چـ.ـەک بووە، مقاسەش (پارەی پاکتاوکراو) سفرە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە