لە ڕۆژانی داهاتوودا.. هۆشداری بە هاووڵاتییان دەدرێت بەهۆی شەپۆلێکی گەرمای ٥٥ پلەیی.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانی عێراق، هۆشدارییەکی بەپەلە ئاڕاستەی هاووڵاتییان دەکات لەبارەی بەرزبوونەوەی پێشبینیکراوی پلەکانی گەرما لە ڕۆژانی داهاتوودا بۆ نێوان ٤٧ تا ٥٥ پلەی سەدی. ئەم شەپۆلە هاوکات دەبێت لەگەڵ دەرکەوتنی هەورە کەڵەکبووەکان (سحب ركامية) کە ڕەنگە ببێتە هۆی دروستبوونی کەشێکی خنکێنەر و گرتووی لە زۆربەی ناوچەکاندا.
بەرگریی شارستانی داوا لە هاووڵاتییان دەکات چەندین هەنگاوی گرنگ بۆ پاراستنی گیان و ماڵیان بگرنەبەر، لەوانەش:
چۆڵکردنی ئۆتۆمبێل: پێویستە ناو ئۆتۆمبێلەکان لە کەرەستە گازییەکان، چەرخ، بەخاخە قابیلی داگیرسانەکان، خواردنەوە غازییەکان، بۆن و پاتریی ئامێرە ئەلیکتروونییەکان چۆڵ بکرێن.
کەمێک کردنەوەی پەنجەرە: هێشتنەوەی پەنجەرەی ئۆتۆمبێل بە شێوەیەکی کەم بە کراوەیی.
پڕنەکردنی تانکی بەنزین: تانکی سووتەمەنی ئۆتۆمبێل بە تەواوی پڕ نەکرێت و باشترە لە کاتەکانی ئێواراندا بەنزین تێبکرێت.
سەلامەتی تایەکان: زیادنەکردنی پەستانی هەوای ناو تایەی ئۆتۆمبێلەکان، بەتایبەت لە کاتی گەشتکردندا، و دوورکەوتنەوە لە گەشتکردن لە کاتەکانی بەیانیاندا تا ئەو شوێنەی دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتییەکە هۆشداری دەدات لەوەی بەهۆی توندی گەرماکەوە، پێشبینی دەکرێت مار و دووپشکەکان بە شێوەیەکی بەرچاو لە کونکانیان بێنە دەرەوە و بۆ دۆزینەوەی شوێنی فێنکتر، بچنە ناو ماڵ و کێڵگەکانەوە؛ بۆیە پێویستە هاووڵاتییان چاوکراوە و وریا بن.
بۆ ڕێگریکردن لە هەر ڕووداوێکی نەخوازراو، بەرگریی شارستانی ئەم خاڵانەی خوارەوەی ڕوون کردووەتەوە:
زۆر خواردنەوەی ئاو و شانی شلەەمەنییەکان بۆ دوورکەوتنەوە لە جەڵتەی گەرما و ماندووبوونی جەستەیی.
دانەنانی بەرمیل و بتڵەکانی غاز لەژێر تیشکی ڕاستەوخۆی خۆردا.
زیادنەکردنی لۆد لەسەر پێوەرەکانی کارەبا، دەستگرتن بە بەکارهێنانی ئامێرەکانی ساردکەرەوە و تەنها داگیرساندنیان لەو شوێنانەی کە کەسی لێ نیشتەجێیە، بەتایبەت لە کاتەکانی تێپەڕبوونی تینی گەرمادا (ساعات الذروة).
دوورکەوتنەوەی تەواو لە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی تیشکی خۆر، بەتایبەتی لە نێوان کاژێر ١٠ی بەیانی تا ٣ی دوانیوەڕۆ.
