سوپای پاسداران: بە ١٠ مووشەکی بالیستی هێرشمان کرد

سوپای پاسداران: بە ١٠ مووشەکی بالیستی هێرشمان کردووەتە سەر بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە ئوردن.

سوپای پاسدارانی ئێران بە فەرمی ئەنجامدانی هێرشێکی مووشەکیی بەرفراوانی بۆ سەر بنکەیەکی ئاسمانی و ناوەندی فەرماندەیی سوپای ئەمریکا لە ناوخۆی ئوردن پشتڕاست کردەوە و هۆشداریی توندیش لەبارەی دووبارەبوونەوەی ئۆپراسیۆنەکان دەدات.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی سوپای پاسدارانی ئێران، هێرشەکە کاتژمێر ٢:٣٠ خولەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە (٠٩-٠٧-٢٠٢٦) ئەنجامدراوە. لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە ناوەندی فەرماندەیی و کۆنترۆڵی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای ئاسیا و بنکەی ئاسمانیی ئەو وڵاتە لە ئوردن کراونەتە ئامانج.

سوپای پاسداران ئاشکرای کردووە کە هێرشەکە بە ١٠ مووشەکی بالیستی جێبەجێ کراوە و وەک وەڵامێک بووە بۆ هێرشەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆ سەر خاکی ئێران.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا، سوپای پاسداران هۆشدارییەکی توندی ئاڕاستەی واشنتن کردووە و ڕایگەیاندووە، لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی هەر جۆرە “دەستدرێژییەک” لەلایەن ئەمریکاوە، بە شێوەیەکی زۆر توندتر هێرش دەکەنە سەر بنکە و بارەگاکانی دیکەی ئەو وڵاتە لە سەرانسەری ناوچەکەدا.

ئەم هێرشەی ئێران لە کاتێکدایە کە هەر ئەمڕۆ باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئوردن هۆشدارییەکی ئەمنیی بەپەلەی بڵاوکردبووەوە، کە تێیدا ئاماژەی بە بوونی مەترسیی هێرشی “مووشەکی، درۆنی یان ڕۆکێتی” لەلایەن ئێرانەوە بۆ سەر ئوردن کردبوو.

هاوکات، هێزەکانی ئەمریکا بۆ دوو شەوی بەردەوام هێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر ناوخۆی ئێران. بەپێی ئامارەکانی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم):

  • شەوی سێشەممە: ٨٠ ئامانجی سەربازی لە ناوخۆی ئێران بۆردوومان کراون.

  • شەوی چوارشەممە: ٩٠ ئامانجی دیکە کراونەتە ئامانج.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە