بۆ ساڵی سێیەم”موحەمەد” یەکەم ناوە

بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەک.. ناوی “موحەمەد” لە سەرووی لیستی ناوی منداڵانی کوڕە لە ئینگلتەرا و وێڵز

داتا نوێیەکانی نووسینگەی ئاماری نیشتمانیی بەریتانیا ئاشکرایان کردووە کە ناوی “موحەمەد” (Muhammad) بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەک، لە پلەی یەکەمی ئەو ناوانەدا دێت کە زۆرترین بەکارهێنانیان بۆ منداڵانی تازەلەدایکبووی ڕەگەزی نێر لە ئینگلتەرا و وێڵز هەبووە.

بەپێی زانیارییەکانی نووسینگەی ئامار، لە ساڵی ٢٠٢٥دا ناوی “موحەمەد” لەسەر ٥,٩٥٧ منداڵ نراوە، کە ئەمەش بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٤ زیادبوونی ٢٣٦ منداڵی بەخۆوە بینیوە.

  • ناوی “موحەمەد” بە جیاوازیی نزیکەی دوو هەزار منداڵ پێش ناوی “نوح” کەوتووە کە لە پلەی دووەمدایە.

  • ئەم دوو ناوە (موحەمەد و نوح) لە ساڵی ٢٠٢٣وە پلەی یەکەم و دووەمیان گرتووە، لە کاتێکدا پێشتر جیاوازیی نێوانیان ١,٥٨٠ منداڵ بوو.

  • ناوی موحەمەد لە ساڵی ٢٠١٦وە لە ڕیزی ١٠ ناوی هەرە پێشەنگدایە، و لە ساڵی ١٩٩٧یشەوە هاتووەتە ناو لیستی ١٠٠ ناوی هەرە باو.

نووسینگەی ئاماری نیشتمانیی بەریتانیا شێوازە جیاوازەکانی نووسینی ئەم ناوە بەیەکەوە کۆناکاتەوە و هەر شێوازە و بە جیا ئەژمار دەکات. لەم ڕووەوە:

  • شێوازی نووسینی “Muhammad” زۆرترین ناوبانگ و شەقڵیی هەیە.

  • شێوازەکانی وەک “Mohammad” لە پلەی ٢٠ەم و “Mohamed” لە پلەی ٥٥ەمی لیستی ١٠٠ ناوی هەرە باودا هاتوون.

  • شێوازی “Mohamad” زیاتر لەناو ڕەوەندی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا باوە، لە کاتێکدا شێوازی “Muhammad” لەناو ڕەوەندی پاکیستانیدا بڵاوە، کە گەورەترین کۆمەڵگەی موسڵمانن لە بەریتانیا.

نووسینگەی ئاماری نیشتمانی پێشتر ڕوونی کردووەتەوە کە هۆکاری سەرەکیی ئەم دەنگدانەوەیە بۆ گەشەکردنی ژمارەی کۆمەڵگەی موسڵمانان لە بەریتانیا دەگەڕێتەوە، کە ژمارەیان دەگاتە نزیکەی چوار ملیۆن کەس (واتە نزیکەی 6%ی کۆی دانیشتووانی شانشینی یەکگرتوو). هاوكات ئەم ناوە لەناو ئەو موسڵمانانەی لە بەریتانیا دەژین و دەیانەوێت پەرۆشی و پابەندیی خۆیان بە ڕەچەڵەک و کلتوورەکەیانەوە بپارێزن، بە شێوەیەکی بەربڵاو بە زیندوویی ماوەتەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە