ڕوونكردنەوە لەسەر قەرەبووكردنەوەی قوتابییان دەدرێت

وەزارەتی پەروەردە ڕوونكردنەوە لەسەر قەرەبووكردنەوەی قوتابییان و دەنگۆی بەخشینی ١٠ نمرە دەدات.

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان نوێترین زانیاری لەبارەی پرۆسەی قەرەبووکردنەوەی قوتابییان و بوونی هەڵە لە پرسیارەکانی تاقیکردنەوەکاندا ئاشکرا دەکات و ڕایدەگەیەنێت کە هێشتا چاوەڕوانی بڕیاری کۆتایی لیژنەی باڵان.

پەیمان خواجە محەمەد، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم، بە خەڵك-ی ڕایگەیاند: “هیچ بڕیارێکی فەرمی لەسەر ئەو ١٠ نمرەیەی کە وەک دەنگۆ لە هەندێک میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە، نییە.”

ئاماژەی بەوەش دا، کە بڕیاری قەرەبووکردنەوەی قوتابییان هێشتا نەدراوە، و هەر بڕیارێک لە لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان (ئەزموونەکان)ەوە دەربچێت، بە شێوەیەکی فەرمی بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنرێت.

سەبارەت بە سکاڵای قوتابییان لەسەر پرسیارەکان، وتەبێژی وەزارەت ئاشکرای کرد کە لیژنەیەکی تایبەت پێکهێنراوە بۆ پێداچوونەوە و دیاریکردنی وردی هەڵەکان. ڕوونیشیکردەوە:

  • لەکاتی هەبوونی هەر هەڵەیەک لە هەر وانەیەکدا بێت، قوتابییان بە دڵنیاییەوە قەرەبوو دەکرێنەوە.

  • ڕەنگە چەند بابەتێک گرفتی نووسین یان هەڵەی تێدابوبێت، کە ئەمەش دوای تەواوبوونی کارەکانی لیژنەکە یەکلا دەبێتەوە.

لە کۆتاییدا، پەیمان خواجە محەمەد ڕایگەیاند کە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی پێداچوونەوەکان، سەرجەم وردەکارییەکان بڵاودەکرێنەوە و لەکاتی بوونی هەر کەموکوڕییەکدا، شێوازی قەرەبووکردنەوەی قوتابییان بە فەرمی ڕادەگەیەنرێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە