وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند، ئاگاداری قوتابیانی بەشداربووی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی بەهەموو بەشەکانیەوە بۆ ساڵى خوێندنى (2025-2026) دەکەینەوە ، لە رێگەى ئەم لینکەى خوارەوە دەتوانن ئەنجامى تاقیکردنەوەکانتان وەربگرنەوە.
ئەوەشی خستەڕوو کە قوتابیان دەتوانن دوای کاتژمێرێک لە ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان پەڕەی وەڵام (سۆما)کانیان ببینن لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە.
