ئەمریکا نزیکەی 90 ئامانجی سەربازیی ئێرانی بۆردومان کرد

سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند شەپۆلێک هێرشی دیکەی بۆ سەر ئامانجە سەربازییەکانی ئێران ئەنجامدا بۆ ئەوەی تواناکانی لە هێرشکردنە سەر جووڵەی دەریایی گەرووی هورمز لاوازتر بکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا “سێنتکۆم” ڕایگەیاند، نزیکەی 90 ئامانجی سەربازیی ئێرانیان بۆردومان کرد کە سیستمی بەرگری ئاسمانی، تاوەری چاودێری، شوێنی مووشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان، توانای دەریای و ژێرخانی لۆجستی سەربازییان لە کەناراوەکانی ئێران کردبووە ئامانج.

ڕاشیگەیاند، بۆردومانەکانی ئەمجارە دوای هێرشە سەرکەوتووەکانی دوێنی هاتن کە ئامانجەکانیان لە ناو ئێراندا پێکابوو.

دوێنی ئەمریکا ڕایگەیاند نزیکەی 80 ئامانجیان لەناو ئێراندا بۆردومان کردووە لە نێویشیاندا زیاتر لە 60 بەلەمی بچووکی سەر بە سوپای پاسداران.

فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا جەختیشیکردەوە کە هێزەکانیان لەوپەڕی ئامادەباشی و چاوەکراوە دەبن و ئامادەن بۆ جێبەجێکردنی هەر فەرمانێکی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە