لە شەش مانگدا یەك ملیۆن و 377 هاووڵاتی سەردانی نەخۆشخانەكان و ناوەندە تەندروستیەكانی پارێزگای سلێمانیان كردووە.
بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، كە وێنەی دراوە بە (خەڵك) لەماوەی شەش مانگی ڕابردووی ئەمساڵ یەك ملیۆن و 377 هەزار و 402 كەس سەردانی نەخۆشخانەكان و ناوەندە تەندروستیەكانی سنووری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانیان كردووە.
ڕوونیشی كردۆتەوە، ئەو كەسانەی لەو ماوەیەدا سەردانی ناوەندە تەندروستیە جیاجیاكانیان كردووە 743,625 كەس سەردانی نەخۆشخانەكان و 633,777 كەس سەردانی مەڵبەند و بنكە تەندروستیەكانیان كردووە و چارەسەر كراون.
هەر بەپێی ئامارەكە، لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا 81,352 كەس سەردانی بەشەكانی فریاكەوتنیان كردووە و هەروەها 128,410 نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ ئەنجام دراوە.
