بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كە نابێت بە خوێندكار بووترێت تەمبەڵ.
بەناز ڕەمەزان، بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، یەکێک لەو پرسانەی پێویستە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان زیاتر تیشکی بخاتەسەر زیرەکی و ئاستبەرزیی خوێندکارانە.
وتیشی، “هیچ کەسێک نابێت وشەی (تەمبەڵ) بەرامبەر خوێندکاران بەکاربهێنێت، چونکە خوێندکاران هێندە هۆشیارن، کە ڕەخنە لە وەزیری پەروەردە، بەڕێوەبەرەکانی پەروەردە و مامۆستایان دەگرنگ.
ئاماژەی بەوەشداوە، مادام خوێندکاران هێندە هۆشیارن، دەبێت بە چاوێکی دیکەوە تەماشابکرێن، بۆیە ئەگەر دەسەڵاتم لەناو وەزارەتی پەروەردە هەبێت، پێشنیار دەکەم چیتر وشەی (تەمبەڵ) بەرامبەر خوێندکاران بەکارنەهێندرێت.
