قائیمقامی نوێی بەحرکە و کۆرێ دەستبەکاربوون

بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ و پارێزگاری هەولێر، ڕێورەسمی، فەرمانی دەستبەکاربوونی قایمقامی شارۆچکەی بەحرکە و بەرێوەبەری شارەدێی کۆرێ بەڕێوەچوو

ئەمرۆ چوارشەممە، بە ئامادەبوونی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، ڕێورەسمی فەرمانى کارگێرى و دەست بەکاربوونى هەریەک لە شاخەوان سدیقە سۆر، وەک قایمقامی شارۆچکەی بەحرکە و ئیبراهیم مەلازادە، وەک بەرێوەبەری شارەدێی کۆرێ بەرێوەچوو.

لەڕێورەسمەکەدا، هەریەک لە وەزیری ناوخۆ و پارێزگاری هەولێر هیوای سەرکەوتنیان لە ئەرکە نوێیەکەیاندا بۆ قائیمقامی بەحرکە و کۆرێ خواست و پاڵپشتی و هاوکاری تەواوی خۆیان لەپێناو سەرخستنى کارەکانیان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر بە دانیشتوانى سنوورەکەیان دووپات کردەوە.

جەختیان لەوەکردەوە کە ئەو ئەرکەی پێیان ڕاسپێردراوە بەرپرسیاریێتیەکی گەورە و نیشتمانییە لە ئەستۆیاندا، بۆیە پێویستە هەموو هەوڵ و تواناکانی خۆیان بخەنە گەڕ لەپێناو بەدیهێنانی خواستەکانی هاوڵاتیان و گەشەپێدانی زیاتری ناوچەکە.

لەکۆتایشدا، وەزیری ناوخۆ و پارێزگاری هەولێر ، جەختیان لەسەر گرنگیی بەهێزکردنی کاروباری کارگێڕیی ناوخۆیی و گەشەپێدانی خزمەتگوزارییە گشتییەکان کردەوە و هاوکات ئاماژەیان بە پێویستیی نزیکبوونەوەی زیاتر لە هاوڵاتیان و خێراکردنی ڕاپەڕاندنی مامەڵەکانیان کرد، بە مەبەستی دابینکردنی خزمەتگوزاریی شایستە و بەرزکردنەوەی ئاستی کارایی دامەزراوە حکومییەکان لە شارۆچکە بەحرکە و شارەدێی کۆرێ، بە جۆرێک کە لە ئاستی خواست و چاوەڕوانییەکانی دانیشتووانی ناوچەکەدا بێت.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە