بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، بەپێی ئامارەكانی كاروباری فرۆشتنی وزە لە سنوری پارێزگای سلێمانی، پارەدانی كارەبا لە ڕێگەی جزدانەكانی كارتی بانكی ڕوو لە زیادبوونە و گەیشتوەتە زیاتر لە 185 هەزار كەس.
لە ئامارەكهدا هاتووە، كە لە سەرەتای كەوتنەكاری ئەپی ئی پسولە تا بەرواری 5ی تەمموزی 2026، زیاتر لە 185 هەزار و 822 هاوبەشی کارەبا لە رێگەی ئی پسوولە پارەی كارەبایان داوە.
دەشڵێت، ئەم زیادبوونەو پارەدانی ئەلیكترۆنی ئاماژەیه بۆ ئاشنابوونی هاووڵاتیان بە سوودەكانی پارەدانی ئەلیكترۆنی، كە تیایدا هاووڵاتییان كاتێكی زۆری بۆ دەگەڕێتەوە و پێویست ناكات سەردانی بنكەكان بكات بۆ پارەدان، هاوکات پارەدان لە رێگەی ئی پسولەوە هیچ عمولەیەک وەرناگیرێت.
