زیاتر له 3 هه‌زار پارچه زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران و قه‌ره‌بووی جووتیارانی سنووری شارۆچکەی خه‌باتدا دابەش کرا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، به ئاماده‌بوونی ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر و قائیمقامی شارۆچکەی خه‌بات تیروپشک بۆ دابه‌شکردنی زیاتر له 3 هه‌زار پارچه زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران و قه‌ره‌بووی جووتیارانی شارۆچکەی خه‌بات کرا.
ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی له‌گه‌ڵ پارێزگاری هه‌ولێر، تیروپشک بۆ دابه‌شکردنی زیاتر له 3 هه‌زار پارچه زه‌وی له سنووری شارۆچکەی خه‌بات ده‌کرێت و له‌مباره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ خۆشحاڵین هاوڕێ له‌گه‌ڵ پارێزگاری هه‌ولێر و قائیمقامی شارۆچکەی خه‌بات و فه‌رمانگه په‌یوه‌نداره‌کان، به‌شدارین له ڕێوڕه‌سمی تیروپشک بۆ زه‌وی فه‌رمانبه‌ران له سنووری شارۆچکەی خه‌بات.
وتیشی: ئه‌مڕۆ له هه‌نگاوێکی تری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌کانی هه‌ولێردا پرۆسه‌ی دابه‌شکردنی زه‌وی و تیروپشک بۆ فه‌رمانبه‌رانی شارۆچکەی خه‌بات کرا که ئه‌مڕۆکه 2600 فه‌رمانبه‌ر له هه‌ردوو ڕاژه‌ی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی کرا و هه‌روه‌ها زیاتر له 400 پارچه زه‌وی دیکه‌ش بۆ قه‌ره‌بووی جووتیاران ئاماده کراوه و ئه‌وانیش به‌پێی پرۆسه یاسایییه‌کان به‌ڕێوه ده‌چێت.
