فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ڕایگەیاند کە هێزەکانی شەپۆلێکی نوێی هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر ئێران ئەنجام دا کە تێیدا زیاتر لە 80 ئامانجیان بۆردومان کرد.
ئەوەشی خستەڕوو کە بۆردومانەکان وەک وەڵامێکی ڕاستەوخۆ بۆ هێرشەکانی ئەم دواییەی ئێران کە کردبوویە سەر ئەو کەشتییانەی بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕن.
فەرماندەییەکە ڕایگەیاند، هێرشەکان سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئێران، تۆڕەکانی فەرماندەیی و کۆنترۆڵ، پێگەی ڕادارە کەناراوییەکان، و توانای مووشەکە دژە کەشتییەکانیان کردووەتە ئامانج، جگە لە زیاتر لە 60 بەلەمی بچووکی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران لە گەرووی هورمز و دەوروبەری، ئەویش بە ئامانجی لاوازکردنی توانای ئێران بۆ بەردەوامبوون لە بەئامانجگرتنی جووڵەی بازرگانیی نێودەوڵەتی لە ڕێڕەوە ئاوییەکەدا.
لە ڕاگەیەندراوەکەی سێنتۆکمدا هاتووە، ئێران لەم دواییانەدا هێرشی کردووەتە سەر سێ کەشتیی بازرگانی کە بە گەرووی هورمزدا تێپەڕدەبوون و ئەو هێرشانەشی بە “بێ پاساو” و “پێشێلکارییەکی ڕوون و مەترسیدار”ی ڕێککەوتنی ئاگربەست لەقەڵەمدا، کە ئازادیی گەشتی دەریایی پەکدەخات.
جگە لەوەش، فەرماندەییەکە جەختی لەوە کردەوە کە هێزەکانی لە دۆخی ئامادەباشیدا دەمێننەوە بۆ لێپرسینەوە لە ئێران، ئەگەر پابەندی ڕێککەوتنەکە نەبێت یان بەندەکانی جێبەجێ نەکات.
