دواین هۆشداری دەدرێتە بریکارەکانی خۆراک لە سلێمانی

بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی و خۆراکی سلێمانی دواین هۆشداری دەداتە بریکارەکانی خۆراکی ناوشاری سلێمانی بۆ هێنانی پارەی سەبەتەی چوارەمی خۆراک و ماوەی دوو رۆژ مۆڵەتیان پێدەدات، دەشڵێت، دوای ئەو وادەیە هەر بریکارێک دوابکەوێت بۆ هەر رۆژێک بە بڕی 25 هەزار دینار غەرامە دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، ئاگاداری بریکارەکانی بنکەکانی 265، 266 ی ناو شار دەکەنەوە کە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی خۆراکی سلێمانی بکەن لەمڕۆ چوارشەممە 8ی تەمموزی 2026، بۆ ئیداع کردنی بڕی پارەی سەبەتەی خۆراکی چوارەم بۆ ساڵی 2026 بە داتای مانگی حوزەیران، تەنها دوو ڕۆژ مۆڵەتیان دەبێت.

باسی لەوەشکردووە، بڕی پارەکە بە شێوەی کاش وەردەگیرێت لەلایەن بانکی جنوبی ئیسلامی لەگەڵ هێنانی کارتی بانکی و هێنانی کۆپیەک لە کارتی نیشتمانی.

دەشڵێت: ئاگاداری ئەو بریکارانەی بنکەکانی 261 تا 266 کە پارەی خۆراکیان بۆ سەبەتەی چوار خستووەتە سەر کارتە بانکیەکەیان پێویستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی خۆراکی سلێمانی بکەن بۆ وەرگرتنەوەی وەسڵی کەسەرکانیان ئەو پارەیە لە کارتە بانکیەکەیان ببڕیت و وەسڵی سەبەتەی چوار وەر بگرنەوە.

هۆشداریش دەدات لەوەی هەر بریکارێک لە ماوەی بەرواری دیاریکراو دا ئامادە نەبێت بۆ هەر ڕۆژێک دواکەوتن بڕی 25 هەزار دینار غەرامە دەکرێت، دەبێت ئەم بڕیارە وەک خۆی جێبەجێ بکەین لەسەر بڕیاری بەغداد.

هاوکات باسی لەوەشکردووە، بریکارەکانی بنکەکانی 263 تا 264 دەکەنەوە کە ئەمڕۆ چوارشەممە، دوامۆڵەتی ئیداعکردنی بڕە پارەی سەبەتەی خۆراکی چوارەمە بکەوێتە سبەینێ پێنجشەممە غەرامە دەکەرێن.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە