دوا مۆڵەت بۆ فەرمانبەران و خانەنشینان دیاریکرا

ئاگادارییەکی گرنگ بۆ فەرمانبەران و خانەنشینان: کاتی وەرگرتنەوەی کارتە بانکییەکان دیاریکرا

 پڕۆژەی “هەژماری من” بە ئاگادارییەکی فەرمی داوا لە سەرجەم فەرمانبەرانی حکومی و خانەنشینان دەکات کە پێش ڕێکەوتی 31/8/2026 سەردانی بانکە دیاریکراوەکان بکەن و کارتە بانکییەکانیان وەربگرنەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، هاوڵاتیان پێویست ناکات بەبێ ئاگاداری سەردانی بانکەکان بکەن، بەڵکو لە ڕێگەی کورتەنامە (SMS)، یان ئەپڵیکەشنەکانی (ڤایبەر و واتسئاپ)، پەیامی ئاگادارکردنەوەیان بۆ دەنێردرێت کە تیایدا بانکەکەیان بۆ دیاری دەکرێت بۆ ئەوەی بچن کارتەکانیان وەرگرنەوە.

 پڕۆژەی “هەژماری من” جەختی کردووەتەوە کە پاش تێپەڕینی ئەو ڕێکەوتەی دیاریکراوە (31ی ئاب)، سیستەمی دابەشکردنی مووچە بە شێوەی کاش کۆتایی دێت و چیتر مووچە بەو شێوازە نادرێت، بەڵکو پرۆسەی دابەشکردنی مووچە تەنها و تەنها لە ڕێگەی کارتی بانکییەوە دەبێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە