پێکەنینی منداڵ؛ کلیلێکی زێڕین بۆ گەشەی مێشک و توانای فێربوون

توێژینەوە نوێیەکان دەریانخستووە کە پێکەنینی منداڵ تەنها ساتێکی دڵخۆشکەر نییە، بەڵکو بەشێکی گرنگە لە تۆڕێکی فراوانی ئەزموونە سۆزدارییەکان کە ڕۆڵێکی بنەڕەتی لە داڕشتنی شێوازی کارکردنی مێشک و استجابەی بۆ فێربوون دەگێڕێت.

توێژینەوەیەک کە ساڵی ٢٠٢٥ لە گۆڤاری “Cognitive Development” بڵاوکراوەتەوە، دەریدەخات ئەو منداڵانەی لە ڕێگەی نمایشێکی پڕ لە پێکەنین و گاڵتەوە فێری کارێکی نوێ دەبن، توانای فێربوونیان لەو منداڵانە باشترە کە بە شێوەیەکی ئاسایی فێردەبن. هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ “عەنسەری لەناکاو” لە گاڵتەدا، کە سەرنجی منداڵ زیاتر ڕادەکێشێت و بەشداریی لە پرۆسەی فێربووندا زیاد دەکات.

پێکەنین وەڵامدانەوەیەکی بایۆلۆژیی ئاڵۆزە و چەندین سوودی هەیە:

  • پێکەنین دەبێتە هۆی دەرپەڕاندنی هۆرمۆنەکانی دڵخۆشی وەک “ئیندۆرفین” و “دۆپامین”، کە ئەمەش بەرگریی جەستە بەهێز دەکات.

  • ئەو ئەزموونە سۆزدارییانە دەبنە هۆی کەمکردنەوەی سترێس و زیادکردنی هۆرمۆنی “ئۆکسیتۆسین” کە پەیوەستە بە هەستی ئارامی و دڵنیاییەوە.

  • توێژینەوەیەکی ساڵی ٢٠٢٣ لە گۆڤاری “PLOS ONE” ئاماژەی بەوە کردووە کە پێکەنین دەتوانێت ئاستی هۆرمۆنی “کۆرسۆڵ” (هۆرمۆنی سترێس) تا ٣٦٪ دابەزێنێت. ئەمەش یارمەتی پاراستنی توانای مێشک دەدات لە سەرنجدان، بڕیاردان و بەکارهێنانی یادەوەری.

لە کتێبی “ئەو مێشکەی حەزی لە پێکەنینە” (The Brain That Loves to Laugh)، “جاکلین هاردینگ” جەخت لەوە دەکاتەوە کە گرنگە گاڵتەکان گونجاو بن بۆ تەمەنی منداڵەکە و دوور بن لە گاڵتەپێکردن. باشترین جۆری گاڵتە ئەوانەن کە پەیوەستن بە ئەزموونی ڕاستەوخۆ یان ئەو بابەتەی منداڵەکە لێی فێردەبێت، چونکە یارمەتیدەرە بۆ تێگەیشتن و لەبەرکردنی زانیارییەکان بەبێ بێزاربوونی منداڵەکە.

لە کۆتاییدا، ئەم ساتانەی پێکەنین نەک تەنها یادگاریی خۆشن، بەڵکو ژینگەیەکی پەروەردەیین کە مێشک فێری ئەوە دەکات چۆن سەرنج بدات، یادگارییەکان هەڵبگرێت و بە متمانەوە جیهان بناسێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە