لە سنووری پێنجوێن زیاتر لە 40 دۆنم پوش و پاوان سووتا

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵآویکردەوە، لە سنووری شارۆچکەی پێنجوێن (ناوشاخان) ئاگرێک کەوتەوە کە بووە هۆی سووتانی زیاتر لە 10 دۆنم پوش و پاوان و دارستانی سنوورەکە، دواتر لە لایەن کارمەندانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پێنجوێنەوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراو کوژێنرایەوە.

باسی لەوەشکردووە، هەروەها لە سنووری گوندەکانی (بێستان، هەنگەژاڵ) ئاگرێک کەوتەوەو بووە هۆی سوتانی 30 دۆنم پوش و پاوان و دارستانی سنوورەکە، دواتر مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی گەرمك بە هاوکاری بەرگری شارستانی پێنجوێن و ڕێکخراوی ملەکەوە و خەڵکی ناوچەکە تونرا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە