كه‌شناسێك پێشبینی بارانی بەخوڕ و بەفری پێشوەختە بۆ هەرێم دەکات

نوێترین پێشبینییەکانی کەشناسی ئاماژه‌ به‌ ئەگەری هاتنی شەپۆلی سارد، بارینی بەفری پێشوەختە و دروستبوونی لافاو ده‌كه‌ن.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی بۆ (خەڵک) ڕایگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لە ڕۆژهەڵات و ناوەڕاستی زەریای هێمن (دیاردەی ئێڵ نینۆ) لەگەڵ ڕۆژئاوای زەریای هیندی (+IOD) بۆ سەروو تێکڕاکانی لە وەرزی پاییزی 2026دا، ئەنجامێکی ئەرێنی باش بۆ ناوچەکە بەدی دەکرێت.

دەشڵێت: دۆخەکە بەجۆرێک دەبێت، کە خۆی لە زوو دەستپێکردنی باران لە مانگی ئەیلولدا دەبینێتەوە، لەگەڵ دەستپێکردنی بارانی باش لە مانگی تشرینی یەکەمدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، کە گۆڕانکارییەکی جیاواز لە کەشوهەوای هاوین و پاییزی ئەمساڵدا دەبینرێت و یەکێک لە پێشهاتە چاوەڕوانکراوەکان هاتنی هەوای ساردە لە مانگەکانی هاویندا و بارینی بەفرە لە مانگەکانی پاییزدا زووتر لە وادەی خۆی، بەوپێیەی ئێستاش هاوینەکە تا ڕادەیەک جیاوازتر بووە لە ساڵانی ڕابردوو.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە