پلەکانی گەرما گۆڕانکارییان بەسەردادێت

شەپۆلێکی فێنک هەرێمی کوردستان و عێراق دەگرێتەوە

شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی بە خەڵك-ی ڕاگەیاند، بەهۆی کاریگەریی بارستە هەوایەکی فێنکی خۆرهەڵاتی ئەوروپاوە، پێشبینی دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا پلەکانی گەرما لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق زیاتر دابەزن.

بەپێی پێشبینییەکانی شاڵاو هیدایەت، دابەزینی پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی (خۆرئاوا، گەرمیان، هەڵەبجە، شارەزوور و سلێمانی) زیاتر دەبێت، و لە عێراقیشدا، کاریگەریی ئەم بارستە هەوایە لەسەر ناوچەکانی (خۆرئاوا، باشوور و ناوەڕاست) زیاتر دەبێت.

لەهەمان کاتدا، بای شەماڵ بەردەوام دەبێت و بە خێرایی (١٥ بۆ ٢٥) کم لە کاتژمێرێکدا چالاک دەبێت، و لە بەشێک لە ناوچەکان بەتایبەت لە باشوور و خۆرئاوا، ئەگەری خۆڵبارینی سووک بۆ مامناوەند لە ئارادایە.

بەپێی وتەکانی ئەو پێشبینیکارە، چاوەڕوان دەکرێت ئەم شەپۆلە ماوەی چەند ڕۆژێک بەردەوام بێت و کاریگەریی ئەم بارستە هەوایە تا سەرەتای هەفتەی داهاتوو بە شێوەیەکی چالاک بەردەوام دەبێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە