بەگشتی چەوری خوێن دابەش دەبێت بۆ دوو جۆری سەرەکی:
• چەوری باش (ئێچ دی ئێڵ): وەک پاککەرەوەیەک کاردەکات، چەورییە زیانبەخشەکان لە لوولەکانی خوێنەوە دەباتەوە بۆ جگەر بۆ ئەوەی لەناوبچن.
• چەوری خراپ (ئێڵ دی ئێڵ): لەسەر دیواری خوێنبەرەکان دەنیشێت، کە دەبێتە هۆی تەسکبوونەوەیان و مەترسی جەڵتەی دڵ و مێشک زیاد دەکات.
چۆن چەوری خوێن باڵانس بکەین؟
پەیڕەوکردنی سیستەمێکی خۆراکی تەندروست، وەرزشکردنی بەردەوام، و دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان.
تێبینی پزیشکی: پشکنینی دەوریی چەوری خوێن زۆر گرنگە، چونکە بەرزی چەوری خراپ زۆرجار هیچ نیشانەیەکی دیاری نییە!
د. داهات حەوێزی – پزیشکی پسپۆری هەناوی و شەکرە و غودە
