ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی کۆتاییهاتنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی “هانتا”ی ڕاگەیاند

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 2ی تەممووزی 2026، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە فەرمی کۆتاییهاتنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی دەگمەنی “هانتا”ی ڕاگەیاند، کە پێشتر لەسەر کەشتییەکی گەشتیارییەوە بڵاوبووبووەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی “ڕۆیتەرز”، ڕێکخراوەکە پشتڕاستیکردەوە کە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بە فەرمی کۆتایی هاتووە، ئەوەش دوای ئەوەی دوایین کەسی بەرکەوتوو بە تووشبوویەک، ماوەی کەرەنتینەی دیاریکراوی تەواو کرد و ئەنجامی پشکنینەکانی نێگەتیڤ دەرچوو.

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم بڵاوبوونەوەیە بووە هۆی تووشبوونی 13 کەس، لەو ژمارەیەش سێ کەسیان گیانیان لەدەست داوە. ڤایرۆسەکە لە جۆری “ئاندێز” بووە، کە سلالەیەکی دەگمەنی ڤایرۆسی هانتا دێتە ئەژمار و بەزۆری لە وڵاتانی ئەرژەنتین و چیلی بڵاو دەبێتەوە.

شایانی باسە، ئەم ڤایرۆسە لەناو کەشتیی گەشتیاریی (MV Hondius) بڵاوبووبووەوە، کە کەشتییەکە لە 1ی نیسانی ڕابردوو لە ئەرژەنتینەوە بەڕێکەوتبوو، پێش ئەوەی بە هەوڵە تەندروستییە نێودەوڵەتییەکان کۆنتڕۆڵ بکرێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە