بۆچی بە حەبی زەختەوە هێشتا زەختم بەرزە؟

ئایا حەبی زەخت بەتەنیا بەسە بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی زەختەکەت؟
د.باوەڕ بەختیار محەمەد، پزیشکی هەناوی دل شەکرە غوددە دەڵێت: زۆر جار ڕۆژانە نەخۆش سەردانم دەکات کە حەبی زەختەکەی بە تەواوی خواردووە، کەچی زەختی هێشتا بەرزە. ئەمە بۆ ئێمەی پزیشک و بۆ خۆشتان شتێکی نیگەرانکەرە.
ئەو هۆکارانەی کە زەختەکەت بەرز دەهێڵنەوە:
خوێ: هەرگیز حەب ناتوانێت بەرگەی ئەو خوێیە بگرێت کە لە خواردنەکاندا دەیخۆیت.
فشاری دەروونی: تووڕەیی و نیگەرانی وەک ئەوە وایە بە زۆر خوێنبەرەکانت گرژ بکەیت؛ هیچ حەبێک ناتوانێت بەرگەی ئەم گرژییە بگرێت.
خەوی شەوان و جوڵە: لەش پێویستی بە پشوو و جوڵەی دروستە بۆ ئەوەی حەبەکە کاری خۆی بکات.
ئامۆژگارییەکی دڵسۆزانە:
کاتێک دەبینیت حەبەکە زەختت دانابەزێنێت، مانای ئەوە نییە حەبەکە خراپە، بەڵکو مانای ئەوەیە “شێوازی ژیانت دەبێت بگۆڕێت”. حەبەکە بۆ ئەوە نییە کە تۆ بە ئارەزووی خۆت ژیان بکەیت و ئەو بێ هیچ سنوورێک کۆنتڕۆڵت بکات، بەڵکو بۆ ئەوەیە کە تۆ هاوکاری بکەیت.
بۆیە، پێش ئەوەی بیر لە گۆڕینی جۆری حەبەکە بکەینەوە، وەرە پێکەوە پێداچوونەوەیەک بە ژیانت بکەین. چونکە کۆنتڕۆڵکردنی زەخت، بەرهەمی پێکەوەیی حەبەکە و ڕێنماییە تەندروستەکانی تۆیە.
تەندروستی ئێوە ئامانجمانە 🤍
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە