وا دابنێ کاتژمێر 7:25 ئێوارەیە و تۆش دوای کارکردن و ماندوێتی بۆ ماڵ دەگەڕێیتەوە، زۆر هیلاك و بێ هیوا و شڵەژاویت.
لەپڕ هەست بەئازارێکی زۆر دەکەیت لەسنگدا، تەنیا پێنج کیلۆمەتر لەنەخۆشخانەوە دووریت، بۆ بەدبەختی توانای ئەوەت نیە بچیتە نەخۆشخانە.
ئەزانیت بوژانەوەی دڵ بۆ کەسانی تر بکەیت، بەڵام بۆ خۆت ڕاهێنانت نەکردووە.
چۆن بەتەنیا خۆت لە سەکتەی دڵ ڕزگار دەکەیت!
زۆبەی ئەوانەی تووشی سەکتەی دڵ دەبن لەکاتی تەنیایدا تووشی دەبن.
لەوکاتەدا ترپەکانی دڵ ناڕێکن، هەست بەگێژبوون دەکەیت، 10 چرکەت هەیە پێش ئەوەی لەهۆش خۆت بچیت ، بەڵام هێشتا دەتوانی هاوکاری خۆت بکەیت، لەڕێگەی:
1-کۆکەی توندەوە بەبەردەوامی، هەناسەیەکی قوڵ هەڵمژە و کۆکە بکە.
2-پێویسە کۆکەی قوڵ و درێژ بێت، هەرکات دەکۆکیت لە بەڵغەمی سنگت ڕزگارت دەبێ.
3- لە کرداری کۆکین بەردەوام دەبیت هەتا هەست بەلێدانی ئاسایی دڵت دەکەیت.
4- هەناسەی قوڵ ئۆکسجین دەگەیەنێتە سییەکانت، کۆکەش پاڵەپەستۆ لەدڵ دەکات و بەوشێوەیە خوێن دەوران دەکات و لێدانەکانی دڵ ڕێك دەبنەوە.
5- بەوشێوەیە توش بوو بەسەکتەی دڵ دەتوانێ بچێتە نەخۆشخانە.
د.شاگوڵ کمال عزیز
پزیشکی پسپۆری هەناوی
نەخۆشیەکانی دڵ و شەکرە و غوددە
