شارەزایەكی كەشناسی ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما لەم هەفتەیەدا زیاتر بەرزدەبنەوە و لە هەندێك ناوچەی وەك گەرمان دەگاتە 47 پلەی سەدی.
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێ شەممە پلەکانی گەرما (١- ٢) پلەی سیلیزی بەرزبوونەوە و لەدوو ڕۆژی کۆتایی ئەم هەفتەیە کاریگەری ئەم گەرمایە زیاتر دەبێت بەتایبەت ڕۆژی پێنج شەممە.
وتیشی، “بەهۆی زیادبوونی کاریگەری بارستە هەوایەکی گەرم و هەڵکشانی بۆ تەواوی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان، کەشوهەوای سێ شەممە و چوار شەممە گەرم دەبێت، بەڵام ڕۆژانی چوار شەممە و پێنج شەممە کاریگەری بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما زیاتر دەبێت”.
ڕاشیگەیاند، پێشبینی دەکرێت بەرزترین پلەکانی گەرما لەڕۆژی پێنج شەممە لەناوچەکانی ئیدارەی گەرمیان تۆمار بکرێت لەنێوان (٤٦ – ٤٧) پلەی سیلیزی بەپلە دوو ناوچەکانی سنووری پارێزگای کەرکوک و ڕۆژئاوای هەولێر.
ئاماژەی بەوەشدا، لەڕۆژی هەینیەوە ڕێکەوتی (٣/ ٧/ ٢٠٢٦) پلەکانی گەرما دووبارە دابەزین بەخۆیانەوە دەبینن.
