ڕێگەی ئاسان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی گەرمبوونی مۆبایلەکانی ئەندرۆید

شارەزایان ڕێگەی ئاسان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی گەرمبوونی مۆبایلەکانی ئەندرۆید دەخەنەڕوو

 بەکارهێنەرانی مۆبایلەکانی ئەندرۆید بەردەوام ڕووبەڕووی کێشەی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی ئامێرەکانیان دەبنەوە، کە کاریگەری نەرێنی لەسەر ئاستی بەرهەمداری و تەمەنی پاتری دروست دەکات. شارەزایانی تەکنەلۆژیا جەخت لەوە دەکەنەوە کە بە هەندێک گۆڕانکاری سادە لە شێوازی بەکارهێنان و ڕێکخستنی مۆبایلەکە، دەتوانرێت ئەم کێشەیە کۆنتڕۆڵ بکرێت.

هۆکارەکانی گەرمبوونی مۆبایل:

بەگوێرەی ڕێنماییە تەکنیکییەکان، کۆمەڵێک فاکتەری سەرەکی دەبنە هۆی گەرمبوونی مۆبایل، لەوانە:

  • بەکارهێنانی ئەپڵیکەیشنە قورسەکان وەک یارییەکان یان پەخشی ڕاستەوخۆ بۆ ماوەی درێژ.

  • بەکارهێنانی مۆبایل لە کاتی بارگاویکردندا.

  • کارتێکردنی ژینگەی دەرەکی، وەک دانانی مۆبایل لەبەر تیشکی خۆر یان لەناو ئۆتۆمبێلی گەرم.

  • بەکارهێنانی بارگاویکەرەوە یان کەیبڵی ناڕەسەن.

  • لاوازی هێمای تۆڕ (Network) کە وادەکات مۆبایلەکە بە توانایەکی زیاتر کار بکات.

کاتێک پلەی گەرمی مۆبایل بەرز دەبێتەوە، سیستەمەکە ڕێکاری خۆپارێزی بەکاردەهێنێت، وەک کەمکردنەوەی خێرایی پرۆسێسەر یان وەستاندنی هەندێک فرمان بۆ پاراستنی پێکهاتە ناوخۆییەکان و پاتری، ئەمەش دەبێتە هۆی خاوبوونەوەی ئاستی مۆبایلەکە.

شارەزایان بۆ دابەزاندنی خێرای پلەی گەرمیی مۆبایل، ئەم ڕێکارانە پێشنیار دەکەن:

  • داخستنی ئەو ئەپڵیکەیشن و خزمەتگوزارییانەی پێویست نین، وەک (GPS، بلوتوث، وایفای).

  • کەمکردنەوەی ڕووناکی شاشە یان چالاککردنی دۆخی پاشەکەوتکردنی وزە (Power Saving Mode).

  • لادانی کەڤەری مۆبایلەکە و گواستنەوەی بۆ شوێنێکی فێنک و هەواگۆڕکێ.

شارەزایان هۆشداری دەدەن لە دانانی مۆبایل لەناو بەفرگر (ساردکەرەوە)، چونکە دەبێتە هۆی دروستبوونی شێ و زیانگەیاندن بە پێکهاتەکانی.

لە کۆتاییدا، بەکارهێنەران دەتوانن سوود لە ئامرازەکانی ناو سیستەمی ئەندرۆید وەک (صيانة الجهاز) وەربگرن بۆ داخستنی پرۆسە ناپێویستەکان، یان چالاککردنی دۆخی (الأداء الأساسي) بۆ ئەوەی خێرایی پرۆسێسەر بە شێوەیەکی گونجاو کەم بکرێتەوە و گەرمییەکە دابەزێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە