بەڕێوەبەرێکی گشتی تری عێراق ڕادەگیرێت

وەزارەتی کارەبای عێراق فەرمانێکی وەزاری بۆ ڕاگرتنی کاتی بەڕێوەبەرێکی گشتی دەرکرد

وەزارەتی کارەبای عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە بڕیارێکی وەزاری دەرکرد بۆ ڕاگرتنی کاتی لە کار بۆ بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتیی دابەشکردنی کارەبای باشوور.

بەپێی ئەو بەڵگەیەی کە بڵاوکراوەتەوە، وەزارەتی کارەبا بڕیاریداوە “غەیس نەجم عوبێد”، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتیی دابەشکردنی کارەبای باشوور، بۆ ماوەی 60 ڕۆژ لە پۆستەکەی ڕابگیرێت.

ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی ڕێکارە کارگێڕییەکانی وەزارەتی کارەبادا هاتووە بۆ ڕێکخستنەوە و بەدواداچوونی زیاتر بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە