حکومەتی عێراق دوا مۆڵەتی ڕاگەیاند

حکومەتی عێراق: کۆتایی مانگی ئەیلول دوا مۆڵەتە بۆ ڕادەستکردنی چەک بە دەوڵەت.

حکومەتی عێراق جەخت لەسەر هەوڵەکانی بۆ کۆنترۆڵکردنی چەکی بێ مۆڵەت و سەپاندنی سەروەریی یاسا دەکاتەوە و وادەیەکی دیاریکراوی بۆ ڕادەستکردنی چەک بە دەوڵەت ڕاگەیاند.

حەیدەر عەبوودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: “کۆتایی مانگی ئەیلولی داهاتوو، دوا مۆڵەت دەبێت بۆ ئەوەی سەرجەم چەکەکان ڕادەستی دەوڵەت بکرێنەوە.”

عەبوودی جەختی لەوە کردەوە کە دوای کۆتاییهاتنی ئەو وادە دیاریکراوە، حکومەت بە تووندی ڕێکارە یاساییەکان دەگرێتە بەر. ئاماژەی بەوەش کرد، هەر گرووپێکی چەکدار کە ئامادە نەبێت چەکەکانی ڕادەست بکات، بەپێی “یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر” و بە مەبەستی سەپاندنی سەروەریی یاسا، مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.

ئەم هەنگاوەی حکومەتی عێراق لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان دێت بۆ نەهێشتنی دیاردەی چەکی دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی وڵات.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە