ڕەشەبا هەرێم دەگرێتەوە

شارەزایەكی كەشناسی ڕایدەگەیەنێت، ڕەشەبا هەرێم دەگرێتەوە و تا كۆتایی هەفتە بەردەوام دەبێت و دەشڵێت: هیچ شەپۆلێكی گەرمای بەهێز لەئارادا نییە.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سەبارەت بەو ڕەشەبایەی لە ئەمڕۆ یەک شەممە چالاک بووە لەبەشێکی زۆری ناوچەکان تاوەکو پێنج شەممە ناوبەناو بەردەوامە و دواتر دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.

وتیشی، “هۆکاری هەڵکردنی ئەم ڕەشەبایه بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری لەنگەری گرتووە لەسەر دەریای خەزەر و دەورووبەری و باکوری ئێران ئەمەش بۆتە دروستبوونی جیاوازی پەستان لەو ناوچانە لەگەڵ ناوچەکانی ئێمە”.

ڕوونیشی كردەوە، لەو ناوچە پەستان بەرزترە بەهۆی ئەو ساردیەوە و زۆری دابەزینی پلەکانی گەرما لێرەش بەرزتر و پەستان نزمتر بەرئەنجامی ئەمە هەڵکردنی ئەو ڕەشەبایه کە ناسراویشە بەبای (باکووری خۆرهەڵات) لێکەوتۆتەوە.

سەبارەت بەدەنگۆی هاتنی شەپۆلی گەرمای بەهێز، شاڵاو هیدایەت ئاماژەی بەوەشدا، هیچ شەپۆلی گەرمای بەهێز نزیک و دوور تا ئێستا بۆ ناوچەکان دەرنەکەوتووە و لە ئارادانیە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە