لیستی ناوەکان ئاشکرا بوو

لیستی ناوەکان ئاشکرا بوو؛ ژمارەیەک پەرلەمانتار و بەرپرسی باڵا لەسەر دۆسیەی گەندەڵی دەستگیرکران

بەپێی ئەو زانیارییانەی ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویکردووەتەوە، لە چوارچێوەی هەڵمەتی بەدواداچوون بۆ دۆسیەکانی گەندەڵی و لەسەر بنەمای ئەو دانپێدانانانەی کە لەلایەن “جومەیلی”یەوە ئەنجامدراون، ژمارەیەک پەرلەمانتار و بەرپرسی باڵای حکومی دەستگیرکراون.

 بەپێی لیستەکە، ئەو کەسانەی کە دەستگیرکراون پێکهاتوون لە:

  • موسەننا سامەڕائی: سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم و ئەندامی پەرلەمان.

  • زیاد جەنابی، بەها نوری، محەمەد کەربولی، عالیە نوسەیف، محەمەد جەمیل میاحی، حەسەن خەفاجی، عەبدولڕەحمان لوێزی، موزەڕ کەرەوی، هیند عەباسی، محەمەد فەرمان جبوری، و بوشرا قەیسی: ئەندامانی پەرلەمانی عێراق.

  • محەمەد سەیھود: ئەندامی پێشووی پەرلەمان.

  • عەلی مەعارج: بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری دابەشکردن.

  • ئیبراهیم سومەیدەعی: کەسایەتی سیاسی.

ئەم دەستگیرکردنانە بەشێکە لەو ڕێکارە یاساییانەی کە دەزگا پەیوەندیدارەکان لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو کەسانەی تێوەگلاون لە دەستدرێژیکردنە سەر سامانی گشتی گرتوویانەتەبەر.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە