وتەبێژی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی ئێران، مەجید ئیخوان ڕایگەیاند، ئەم هەفتەیە گەشتە ئاسمانییەکان لە نێوان وڵاتەکەی و ئیمارات دەست پێ دەکاتەوە.
ئیخوان لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێران IRNA لەبارەی دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی ئاسمانی لێدوانی دا.
بە وتەی مەجید ئیخوان، بەرپرسانی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی هەر دوو وڵات لەگەڵ یەکتر گفتوگۆیان کردووە و بە ڕێگەی کەناڵەکانی دیپلۆماتیکەوە گەیشتوونە ئەو ئەنجامەی کە لەم هەفتەیەدا دەست بە گەشتەکانیان بکەنەوە.
دوای دەستپێکی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە ٢٨ی شوبات بۆ سەر ئێران، گەشتە ئاسمانییەکان لە نێوان ئێران و ئیمارات وەستا.
